پاشماوەی تەرمی بەغدادی فڕێ دراوەتە ناو دەریا

سەرچاوەگەلی ئاگادار لە سوپای ئەمریکا ڕایانگەیاند: پاشماوەی تەرمی سەرکردەی داعش ڕژاوەتە ناو دەریاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بیزینس ئینسایدێر، سەرچاوەگەلی ئاگادار لە سوپای ئەمریکا ڕایانگەیاند کە تەرمی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تەکفیری – تیرۆریستی داعش ڕژاوەتە ناو دەریاوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە پاشماوەی تەرمی بەغدادی بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەدا گوستراوەتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکی بە تایبەت دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە رۆژی ڕابردووەوە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی بەغدادی و ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئەو هەڵمەتەیان بە ڕووداوێکی زۆر گەورە بۆ ئەمریکا وەسف کرد.

News Code 29085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =