AP ١٤٠٤ خەرمانان ٤ ١١:٠٨

شەهادەتی 4 هەواڵنێر لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی "ناسر" لە غەززە

شەهادەتی 4 هەواڵنێر لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی "ناسر" لە غەززە

4 هەواڵنێری فەلەستینی دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر شەهید بوون و 11 فەلەستینی دیکەش بەهۆی برسیەتی شەهید بوون.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل لە هێرش و بوردمان بۆ سەر کۆماڵی پزیشکی ناسر لە خان یونس 14 هاووڵاتی لەوانە 4 هەواڵنێر لەوانە مەعاز ئەبوو تاها، محەمەد سەلامە، حسام مسری و مریەم ئەبوو دقە شەهید بوون.

هەروەها سەرچاوەکانی نەخۆشخانە لە غەززە ڕاپۆرتیان دا کە 21 فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و شەهید بوون و تیمە پزشکیەکان ڕێگایان نییە بۆ چوون بۆ شوێنی بوردمانەکە.

نەخۆشخانەی ئەلعودەش ڕایگەیاند کە 4 شەهید و 19 ریندار لە هێرش بۆ سەر ئەو کەسانەی کە لە ڕێزی یارمەتی و خۆراک بوون لە میحوەری نتساریم ، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.




News ID 56551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha