وردەکارییەکانی هەنگاوی دژە ئێرانیی ئەمریکا

وەزارەتەکانی خەزێنەداریی و دەرەوەی ئەمریکا بە بیانووی ڕوونکاری لە بازرگانی مرۆڤدۆستانە لە گەڵ ئێران، میکانیزمگەلی نوێیان لە دژی تاران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ، لە ڕاگەیێندراوێک هاوبەش کە لە لایەن ئەو دوو وەزارەتخانەیەوە بڵاو بۆتەوە، هاتووە: وڵاتان و کۆمپانیاگەلێک کە دەیانەوێ لە بوارگەلی مۆڵەت‌دراو مامەڵە لە گەڵ ئێران بکەن، دەبێ بە پێی یاساگەلی نووسینگەی کۆنتڕۆڵ سەرمایە دەرەکییەکانی ئەمریکا، تەواو زانیارییە هاوپەیوەندەکان بەو مامەڵانە ئاراستە بکەن.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پێشگری دەکات لە هەر جۆرە مامەڵەیەک لە کەس و دامودەزگەلێک کە بە هۆی دەستێوەردان یان پاڵپشتی لە چالاکیی چەک و چۆڵی و تیرۆریستی ئێران خراونەتە لیسی گەمارۆکانی ئەمریکا.

جەخت لەوەش کراوە کە میکانیزمی نوێ یارمەتی کۆمەڵگای نێودەولەتی دەدات کە بە هوشیاریی زیاترەوە لە بازرگانیی مرۆڤدۆستانەدا مامەڵە لە گەڵ ئێراندا بکات.

دەوڵەتی ئەمریکا پاگەندەی کردووە: لقی بەرەنگار بوونەوەی تاوانی دارایی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئێران بە یەکێک لە ناوەندەکانی گەندەڵی دارایی و دراوی دەزانێ و بۆ پاراستنی سیستەمی دارایی ئەمریکا هەمبەر بە چالاکیگەلی ماڵیی دزێو و تێکدەرانەی ئێران، یاسای نوێی داڕشتووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا ئیدعای ئەوەش کراوە کە بە ئاوردانەوە لەوەی کە ئێران گەورەترین حکوومەت پاڵپشتی تیرۆریزمە و یاساگەلی هاوپەیوەند بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و دراوی و دابین کردنی ماڵی تیرۆریزمی پەسند و پێڕەو نەکردووە، سەپاندنی یاساگەلێکی توند و پێداگرانە لە سەر مامەڵە هاوپەیوەندەکان بە ئێران زەروورییە.

هاوکات ستیو منۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا سەبارەت بە میکانیزمگەلی نوێ هاوپەیوەند بە مامەڵە لە گەڵ ئێران وتی: ئێمە پابەندین بە گواستنەوەی بێ بەربەستی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی ئێران کە زیاتر لە چوار دەیە لە ژێر زەختی گوندەڵی و ئیدارەی خراپی ڕژیمدا زیانیان بینوە و ئەو میکانیزمانە یارمەتیی کۆمپانیاگەلێک دەدات کە لەو بوارەدا ئیش دەکەن، بۆ ئەوەی گەمارۆکان پێشێل نەکەن.

News Code 29043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha