بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سوومریە نیوز، سەرچاوە ئەمنیەتییەکانی عێراق لە تیرۆری چەند بەرپرسی ئەو وڵاتە لە پاریزگای دیالە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عێراق بە هۆی چەند کەسی چەکداری نەناسەوە هەواڵیان دا.
بە پێی ئەو وڵاپۆرتە، ئەو چەند کەسە نەناسە ڕۆژی پێنجشەممە سەرهەنگ موحەمەد حەمیری سەرۆکی ئیدارەی تۆماری باری کەسێتی ئەبوسەیدا لە پارێزگای دیالەیان کردە ئامانج و کوشتیان.
لە تەقەی کەسانی نەناسی چەکدار بەرەو لای حارس ڕەبێعی بەخشداری ناوچەی ئەبوسەیدا، ئەویش کوژرا.
کەسانی نەناس هەروەها سەعد سریوی سەرۆکی ئەنجومەنی بەشی ئەبوسەیدا و یەکێک لە هاوڕێکانیشیان کردە ئامانج و کوشتیانیان.
بەرپرسانی ناوچەیی لە پارێزگای دیالە پاش ئەو ڕووداوانە بۆ پاڵپشتی لە هاووڵاتیان و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەو هێرشانە، لە بڕێک ناوچەی بەشی ئەبوسەیدا ناچار بوون یاسای هاتوچۆ دابنێن.
بۆچوونی ئێوە