بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرملین، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ڕەخنە لە سەر بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا، وتی: ئەمریکا پشتی هاوپەیمانە کوردەکانی خۆیی بەر دا و ئەوان ناچار بوون خۆیان بەرەوە ڕووی هێرشەکانی تورکیا ببنەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیە هاتووە : ئەمریکا لە هاوپەیمانە نزیکەکانی کوردەکان بوو و ئێستا پشتیانی بەر داوە. ئەمریکا تێکۆشی کوردەکان لە سنوورەکان بهێڵیتەوە و ئەوانی ناچار بە شەڕ لە گەڵ تورکیا کرد.
ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە ئەگەری نەچوونە دەرەوەی کوردەکان لە ناوچەی ئەمن هۆشداریی دا و وتی : ڕوونە کە ئەگەر کوردەکان لە ناوچەی ئەمن نەچنە دەرەوە هێزەکانی سنوورەوانی سووریا و سەربازەکانی ڕووسیا ناوچەکە چۆڵ دەکەن و ئەوکات تورکیا دیسان هێرش دەکات.
بۆچوونی ئێوە