بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا دەڵی کە لە دیداری ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و ڤیلادیمیر پووتینی هاوتای ڕووسیی لە شاری سووچی، لایەنەکان سەبارەت بە پاشەکشێی قۆناغ بە قۆناغی یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەلی سووریا گفتوگۆیان کرد.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: چاوەروان دەکرێت کە سەرەتا یەکینەکانی پاراستنی گەل تا مەودای ١٢٠ کیلۆمەتری لە هێڵی سنووریی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بکشێنەوە و پابەندی ڕێککەوتنی ئەنقەرە – واشنتۆن بن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پووتنی سەرۆک کۆماری ڕووسیا پاش دیداری لە گەڵ ئەردۆغان، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی سەربازیی نایاسایی لە سووریادا دەبێ کۆتایی پێ بێت. ئێمە داخوازیی تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی نیشتمانیی تێدەگەین. تورکەکان و سوورییەکان بە یارمەتیی یەکتری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچە دابین دەکەن و مسۆگەر بوونی ئەو ویستە بە بێ ڕێزلێنانی بەرامبەر مومکین نابێت.
هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا کە پێشتر وتبووی هەنگاوەکانی دواتری لە پەیوەندی لە گەڵ گۆرانکارییەکانی سووریا دوای ئەم دیدارە ڕادەگەیێنێت، لە پاش دیدارەکە وتی: تورکیا چاوی نەبڕیوەتە سەر خاکی سووریا نییە و تورکیا و ڕووسیا مۆڵەتی هیچ جموجۆڵێکی جوداییخوازانە لە خاکی سووریا نادەن و هەر دوو وڵات ڕێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر ئەگەری دزە کردنی تیرۆریستان و میکانیزمی هاوبەش بۆ چاوەدێریی ڕەوتی پێشخستنی ڕێککەوتنەکان دەگرنە بەر.
Your Comment