ئامادەم بۆ چارەسەری کێشەکان سەردانی عەرەبستان بکەم

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان تاران و ڕیاز سەردانی عەرەبستان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "المسیره" وێرای دەربڕینی هەڵوێستی هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە، وتی: ئێران بەردەوام لە پەنای گەلی یەمەن دەبێ و باوەڕمان وایە کە لە قۆناغی یەکەمدا وەستانی شەڕ یارمەتیدەری گەلی یەمەنە.

زەریف بە ئاماژە بە درێژەی دانوستانەکان لەبارەی یەمەن لە گەڵ عەمران خانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، جەختی کژرد: تاران پێشوازی دەکات لە هەر پلانێک بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە و هاوکاری تەواوی دەبێ لە گەڵ هەر هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.

وەزیری دەرەوە وتیشی: لە ئەگەری ڕەخسانی هەلی گونجاو ئامادەیە بۆ چارەسەریی کێشەکان سەردانی ڕیاز بکات.

News Code 28987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =