دەمانەوێت ناوچەی سڤیل لە نێوان تورکیا و کوردی سووریا دروست بکەین

لیندسی گراهام بە بەرز نرخاندنی یارمەتی کوردەکان لە شکست دانی داعش لە سووریا وتی: بە دوای پیکهێنانی ناوچەی سڤیل لە نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریاین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، لیندسی گراهام ڕایگەیاند: کوردەکان یارمەتیدەری ئێمە بوون لە شکست داعش و ١٠٠٠٠ شەڕڤانی خۆیانیان لە ڕێگایە لەدەست دا. کوردەکان زیاترین بەشیان لە شەڕ دژی داعش هەبوو.

گراهام هەروەها ڕاشیگەیاند: بۆ پارێزەوانی لە تورکیا هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناتۆ، پێکهێنانی ناوچەی سڤیلی ژێر چاوەدێری هێزەکانی نیودەوڵەتیمان لە بەرچاوە کە هێزە ئەمریکییەکان تێیدا نەبن بەڵام پارێزوانی ئاسمانەکەی لە ئەستۆی ئەمریکا بێت.

گراهام بە فاکس نیوزی وت کە ترامپ کارەکانی کوردەکان بەرز دەنرخێنێت.

هاوڕێیی کردنی کوردەکانی سووریا لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە و ئەوەش قەرزداری کوردەکانین.

ڕاشیگەیاند: پرسی گرینگ بۆ ئێمە کێڵگە نەوتییەکانی سووریایە کە نابێت بکەوێتە دەستی ئەسەد یا هاوپەیمانەکانی. ئێمە بە هاوکاری هێزەکانی سووریای دیمۆکرات دەتوانین ئەو کێڵگانە پێش بخەین تا ئەوان لە داهاتەکەی بەرهرە ببەن نەک بەشار ئەسەد.

News Code 28979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =