بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق داوای لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کرد پرسی داعشییە هەڵاتووەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە لێک بداتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەت ئەبێ پرسی هەڵاتنی ئەو داعشیانە و هەوڵ بۆ هاتنیان بۆ ناو خاکی عێراق لێک بداتەوە.
مەلیکی وتیشی: ئێمە هیچ ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێشتنەوە ئەو تیرۆریستانە لە عێراق قبووڵ ناکەین.
ناوبراو جەختی کرد: عێراق زبڵدانی تیرۆریستەکان نابێت.
پێشتر هەواڵێک لە سەر هەڵاتنی ئەندامانی داعشی لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بڵاو بووبووەوە.
بۆچوونی ئێوە