پەیامی رێپێوانی ملیۆنی چلەی ماتەمین

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لوبنان لە وتاردانێکدا هەمبەر بە تەشەنەسەندنی قەیرانی ئەو وڵاتە هوشداری دا و ڕایگەیاند کە ئەو بزووتنەوەیە ڕازی بە دەست لە کار کێشانەوەی دەوڵەت نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لوبنان لە وتاردانێکدا بە ئاماژە بە ڕێپێوانی ملیۆنی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ)، وتی: ئەمریکا و زایۆنییەکان لە بابەتی ئەو رێپێوانە ملیۆنییە نیگەرانن.

حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەو وڵاتە و ناڕەزایەتیگەلی جەماوەری کرد و ڕایگەیاند: هەموو خەڵکی لوبنان چ ئەوانەی لە دەوڵەتدا چالاکن و چ ئەوانەی لە دەرەوەی دەوڵەتن، دەبێ هەمبەر بە دۆخی جیدیی بەردەمی وڵات هەست بە بەرپرسایەتی بکەن. هەندێک لە رێبەران و گرووپگەلی سیاسیی لوبنان لە هەر بەرپرسایەتییەکی ڕابردوو و ئێستا خۆیان دەدزنەوە و پاشهاتەکان دەخەنە ئەستۆی دیتران. 

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاند: بەرپرسان نابێ بە دوای یەکلاکردنەوەی حیسابی کەسێنی لە گەڵ هیچکەسێکدا بن، چونکە چارەنووسێکی نادیاری ئەمنی و سیاسیی لێ دەکەوێتەوە. کاتێک ماڵیاتێکی زیاتر بە سەر چینە هەژارەکاندا دادەسەپێنن، بەو جۆرە هەمووی وڵات تووشی مەترسیی تەقینەوە دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە دۆخی دارایی ئێستا دەرئەنجامی هەلومەرجی رۆژێک و ساڵێک نییە و جەختی کرد: ڕووخانی دارایی و ئابووری و تەقینەوەی جەماوەری لە ئاکامی رێکاری هەڵە مەترسییەکانی بەردەم وڵات لە ئەنجامی دۆخی ئێستان. هەر بۆیە دەبێ هەموو خەڵکی لوبنان پێکەوە پێش بە ڕووخانی ئابووری و دارایی بگرین و ئەو کارەش بە ورە و ئیرادە و لە خۆبوردوویی مومکینە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها داوای لە دەوڵەتی ئێستای لوبنان کرد کە بۆ چارەسەریی قەیرانی متمانەی زۆر قووڵی نێوان خەڵک و حکوومەت، رێگەی متمانەسازی بگرێتە بەر و وتیشی: خەڵکی متمانەیان بە بەرخۆدان هەیە و دڵنیان کە ئەگەر پارەیەک بدرێتە بەرخۆدان بە فیڕۆ ناچێت و هاوکات ئێمە دەست لە کار کێشانەوەی دەوڵەتی ئێستا قبووڵ ناکەین، چونکە لەو ئەگەرەدا دەوڵەت نامێنێ و پێکهاتنەوەکەی ڕەنگە دوو ساڵ بخایێنێت. لەمناوە گرینگ گۆڕانی ناوەکان نییە، بەڵکوو لە پرسی پێکهاتنی دەوڵەت گرینگ گرووپە سیاسییەکانە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئایدیای هەڵبژاردنی بە پەلەشی ڕەت کردەوە و زیادی کرد کە ئەو کارە جگە لە زیاد کردنی تێچووەکان، هیچ شتێک ناگۆڕێت.

News Code 28960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =