تورکیا لە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا تووشی جەنایەتی جەنگی بووە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: سەربازانی تورکیا لە میانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانەدا تووشی جەنایەتی جەنگی هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوڕۆ (هەینی) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ٩ رۆژەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ڕایگەیاند: سەربازانی تورکیا لە میانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانەدا تووشی جەنایەتی جەنگی هاتووە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی تورکیا و ملیشیا هاوپەیمانی هیچ بەهایەک بە گیانی خەڵکی سڤیل نادەن و بە ئۆپەراسیۆنی کوشتن و هێرشەکانیان کە بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل، تووشی جەنایەتی جەنگی هاتوون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە بە پێی بەڵگە و دەرکەوتەکان، هێزەکانی تورکیا و  ملیشیاکانی سەر بەوان بە بێ هیچ تێبینی و کەمتەرخەمییەک ناوچەگەلی نیشتەجێی و لەوان ماڵەکان، نانەواییەکان و قوتابخانەکانیان وەک بنکە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج.

شایانی باسە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەیە لە گەڵ ١٧ کەس و لەوان پێرسۆنێلی تەندروستی و فریاکەوتن و ئاوارەکان گفتوگۆی کردووە و ڤیدئۆ و ڕاپۆرتە پزیشکییە بڵاوکراوەکانیان لێک داوەتەوە.

News Code 28953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =