ئێران چیتر سەبری نەماوە

وەزیری دەرەوە وتی: ئەورووپا سەلماندنی لە توانای ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی نییە و لەو ڕووەوە ئێران چیتر تاقەتی ستراتژیکی نەماوە و بە پێی ناوەڕۆکی بەرجام بەشێک لە بەڵێنییەکانی لە سێ هەنگاودا وەستاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چواردەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەفریقای باشووری بە وتاردانی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و نالدی پاندۆر وەزیری پەیوەندییەکان و هاوکاریگەلی نێودەوڵەتی ئەفریقای باشوور لە تاران دەستی پێکرد.

محەمەد جەواد زەریف لەو کۆبوونەوەدا وێرای ئاماژە بە پەیوەندیی باشی سیاسی و ڕوانگە هاوبەشەکانی دوو وڵات لە پرسە ناوچەیی و نێودەولەتییەکان وەک فەلەستین، مافی مرۆڤ، زەروورەتی پێداچوونەوە لە پێکهاتەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندئاژۆیی، بەهرە وەرگرتنی ئاشتی خوازانە لە وزەی ناڤۆکی و هاوکاریی باشوور – باشوور و هاوکاریی دوو وڵات لە بواری گەشە و پەرەدان بە ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی، هیوای خواست بە ئامادەبوونی چالاکانەی کەرتەکانی دەوڵەتی و تایبەتی، پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و تەکنیکی و زانستیی دوو وڵات تۆکمەتر بێت.

وەزیری دەرەوە لە درێژەدا ئاماژەی بە دانوستانەگەلی ئاڵۆز و هەستیاری ناڤۆکی ئێران و گرووپی ۱+۵ و کشانەوەی پێشێلکارانەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، وتی: ئێران تا ساڵێکیش پاش کشانەوەی ئەمریکا، دەرفەتی بە ئەورووپا بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانی و قەرەبوو کردنەوەی پێشێلکاریی ئەمریکا دا، کە بە داخەوە شتێکی ئەوتۆمان لێ نەدیتن و ئەورووپا سەلماندنی لە توانای ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی نییە.

سەرۆکی دەزگای داد وتیشی: لەو ڕووەوە ئێران چیتر تاقەتی ستراتژیکی نەماوە و بە پێی ناوەڕۆکی بەرجام بەشێک لە بەڵێنییەکانی لە سێ هەنگاودا وەستاند و ئەگەر لە داهاتووشدا شایەدی گەڕانەوەی هاوکێشەیی لە ڕاپەراندنی بەڵینەکان نەبین، هەنگاوە پێویستەکانی دیکەش هەڵدەگرین.

News Code 28937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =