بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شیروان وائلی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عراق جەختی کرد کە بەرهەم ساڵح لە پێوەندی تەلەفۆنی خۆی لە گەڵ مایک پەمپێئۆ لە سەر هەڵوێستی بەغدا سەبارەت بە دژایەتی لە گەڵ گواستنەوەی داعشییەکان بۆ عێراق جەختی کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕێککەوتنی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ گواستنەوەی گرووپێکی ١٣ هەزار کەسی لە داعشییە دەستگیر کراوەکان لە لای هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک هەسەدە بۆ عێراقی ڕەت کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییە جەختی کرد کە هەرگیز و بە هیچ بیانوویەک قبووڵ ناکات کە خاکی عێراق ببێتە شوێنی گەڕانەوەی پاشماوەکانی داعش.
Your Comment