بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی و ئینگۆ ئاپە، سەرۆکی مەجلیسی نەمسا ئەمڕۆ سێشەممە لە پەراوێزی سەد و چل و یەکەمین کۆبوونەوەی یەکێتی مەجلیسەکانی جیهان IPU دیدار و گفتوگۆی کرد.
لاریجانی لە سەرەتای ئەو دیدارە بە ئاماژە بە ڕیشەدار بوونی پێوەندی ئێران و نەمسا، وتی: نەمسا هەمیشە ڕۆڵێکی باشی لە پرسەکان گێڕاوە و بە تایەبتی پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەنگاوی باشی هەڵێناوە ئاڵبەت پێوەندی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە ئەبێ پەرە بستێنێت. هەروەها جگە لە پێوەندی سیاسی لەباری نێوان دوو وڵاتەکە، ئەبێ لە سەر پرسی زاستیش پێوەندیمان هەبێت.
لاریجانی بە وتنی ئەوەی کە هۆکاری کاریگەری ئاڵۆزی لە ناوچەکە ئەمریکایە، وتی: هەروا کە خاتوو کلینتۆن باسیان کرد خۆیان داعشیان دروست کرد بەڵام بە ڕاستی لە ناوچەکە نیگەرانی بوونی نییە و ئەو کێشە لە لیبیاش هەیە، ئاڵبەت لە پرسی یەمەن و سووریا ئەبێ لە سەریان دانوستانی سیاسی بکرێت، بەڵام بڕێک لە وڵاتەکان قبووڵیان نییە.
سەرۆکی مەجلیس وتی: ئێران دژی چارەسەری نێوان ئێران و سعوودییەکان نییە بەڵکوو ئەمریکییەکان ناهێڵن و ئاوەها دەرفەتێک نادەن چونکوو بەرژەوەندی ئەوان لە گرەوی ئەو پێکدادانەیە و ئەمریکا هۆکاری گرینگی ئاڵۆزی نێوان ئێران و عەرەبستانە.
بۆچوونی ئێوە