بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ئەبوومەهدی موهەندێس جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە کاردانەوەی بە گۆرانکارییەکانی ئێستای سووریا و هێرشی تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی بۆ سەر باکووری سووریا، جەختی کرد: ئەوی لە سووریا ڕوو دەدا جێی مەترسییە و ئێمە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی سەر سنوور دەکەین بۆ پێشگری لە دزە کردنی تیرۆریستانی داعشی بۆ ناو وڵاتەکەمان.
موهەندس لە درێژەدا وتی: ئەو گۆڕانکاریانە لە کاتێکدایە کە ئەگەری ئازاد بوونی هەزاران داعشی لە سووریا لە ئارادایە.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراقیش ڕایگەیاند: ئێمە پاڵپشتی لە دەکەین لە داخوازیی مەرجەعیەتی عێراق بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوە سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان و ڕووداوە هاوپەیوەندەکانی و خۆمان بە سەربازانی مەرجەعیەت دەزانین.
Your Comment