دەرهێنەرێکی کوردستانی خەڵاتی فستیڤاڵی سدیچی کۆرتۆی ئیتالیای بردەوە

فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێنێت" لە دەرهێنانی ئەمیر غوڵامی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی سدیچی کۆرتۆی ئیتالیای لە بەشی Iran Fest مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، سالم سەڵەواتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سینەما گەنجانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: لیژنەی داوەرانی بەشی Iran Festی شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سدیچی کۆرتۆی (Sedicicorto) ئیتالیا چوار کورتە فیلمیان لە نێوان ١٥ کورتە فیلمی بەشدار بووی ئێرانی بۆ وەرگرتنی خەڵات جودا کردۆتەوە کە فیلمی "دەرای شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" یەک لەو چوار بەرهەمەیە.

دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت بەرهەمی هاوبەشی دەرهێنەری ئەو فیلمە و ئەنجومەنی سینەمایی گەنجانی ئێران لقی سنەیە و تێیدا محەمەد ڕەئۆف محەمەدی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و کاری فیلم هەڵگری و تۆمار و دانانی ئێفێکتی تایبەتی و دەنگ هەڵگرییەکەی بە نۆرە لە ئەستۆی وەحید بیوتە، ڕەزا جەعفەر زادە، موحسن جەعفەری و عەدنان جەوانمەردی بووە.

ژیانی هێماین و سووڕئیاڵی پێرسۆناژێکی ئۆدیسەیی لە ناو ماڵێکی بەلەمەئاسا لە دڵی دەریا کە خەرێکی چێ کردنی تابووت بۆ کوژراوانی شەڕی ژێر دەریاکانە، ناوەڕۆکی فیلەمەکەی ئەمیر غوڵامی-یە کە پێشتر چەندین خەڵاتی گرینگی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی وەک باشترین سناریۆ لە مێهرەجانی کۆمێشی سێمنان، باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵەکانی سانفرانسیسکۆی ئەمریکا، فیلمی ئەستەنبۆڵی تورکیا و فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و ... پێبەخشراوە.

شازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سدیچی کۆرتۆی (Sedicicorto) بە بەشداریی فیلم‌سازانی سەرتاسەری جیهان لە بەشەکانی کورتە فیلم، ئەنیمەیشێن، فیلمی بەڵگەیی و ... بەشی Iran Fest، رۆژانی ٤ تا ١٣ی ئاکتەوبر (١٢ تا ٢١ی ڕەزبەر) لە شاری فورلی (Forli)ی ئیتالیا بەڕێوەچوو.

News Code 28899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =