بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە دانیشتنی بەرپرسانی باڵای داد بە ئاماژە بەوەی کە کوژرانی خەڵکی موسڵمان لە ناوچە بە هەر زمان و زارەوەیەک قبووڵ ناکرێت و هیوداراین تورکیا خێرا بگەڕێتەوە سەر سنوورە نێودەوڵەتییەکانی و کۆتایی بەو دۆخە بێنێت.
ڕەئیسی وتیشی: جموجۆڵی تورکیا بەرەو خاکی سووریا دەرئەنجامی زۆری بە دواوەتە و ئەوڕۆ هەموو جیهان ئەو دۆخە دەبینن و درێژەی دەبێتە هۆی ئاوارەیی زیاتر لە ٤٠٠ هەزار خەڵکی ناوچە. بە تایبەت لە سەرودەمی وەرزی زستاندا.
سەرۆکی دەزگای داد ئاماژەی بەوەش دا: ئەو ڕاپۆرتانەی لەبارەی ئاوارەیی و دۆخی ژن و منداڵان دەیبیستین، دڵتەزێنە. ئاوارەیی خەڵکی موسڵمان بە هیچ چەشنێک قبووڵ ناکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەشدا کرد و ڕایگەیاند: داعش ڕەوتێکی دەستکردی ئەمریکی و زایۆنی بوو کە ناوچەی بەرەوڕووی گەورەترین جەنایەتەکان کرد. بەڵام لە هەلومەرجی ئێستادا خەریکە دەبووژێتەوە و ئەگەری ڕوودانەوەی جەنایەتی دیکە لە لایەن ئەو گرووپەوە هەیە.
Your Comment