بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تەڤدەم لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: لەگەڵ حکومەتی سووریا رێککەوتن لەبارەی پاراستنی سنوورەکان لەنێوان هەسەدە و سوپای سووریاوە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "رێککەوتنەکە سەربازییە و باس لە چارەنووسی دەسەڵاتی خۆجێی یان بەڕێوەبردنی شار و شارۆچکەکانی دیکەی تێدانییە، بەڵکوو ئەوە پێوەرێکی بەپەلەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی هێرشی تورکیا لەسەر سووریا".
ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا رایانگەیاند: گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ ناوچەکانی باکووری وڵات.
بەپێی رێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق، سوپای سووریا دەچێتە نێو شارەکانی کۆبانێ و مەنبج.
Your Comment