بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توورەج ئەسڵانی فیلمهەڵگر و دەرهێنەری ناسراوەی کورد، توانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئازادی" لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا، خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگریی بۆ فیلمی "١٤ جووڵای" (بەرهەمی هاوبەشی تورکیا و ئەڵمانیا) لە دەرهێنانی هاشم ئایدەمیر، مسۆگەر بکات.
ئەسڵانی پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی، خەڵاتی نێونەتەوەیی خۆی ئاراستەی خەڵکی ئاشتیخوازی کوردستان و بە تایبەت بەرخۆدانی قارەمانانەی خەڵکی کوردستانی سووریا و منداڵانی رۆژئاوا کرد.
شایانی باسە، "١٤ جووڵای" هاوکاتی بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری، خەڵاتی باشترینی فیلمیشی لەو فێستیڤاڵە نێونەتەوەییە پێبەخشرا.
بۆچوونی ئێوە