بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دوان نیووز، عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان رۆژی شەممە بە سەرۆکایەتی وەفدێکی سیاسی دەگاتە تاران و رۆژی یەکشەممە لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.
ڕاگەیێندراوە کە سەفەری سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ ئێران بە مەبەستی ناوبژیگەری لە نێوان تاران و ڕیاز ئەنجام دەدرێت.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڕیارە دوای ئەم سەفەرە، لە تارانەوە بچنە ڕیاز و لە گەڵ رێبەرانی سعوودیش کۆببنەوە.
محەمەد فەیسەڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وێرای پشتڕاسی کردنەوەی هەواڵە هاوپەیوەندەکان بەو سەفەرە، ئاماژەی بەوەش دا کە هەوڵە ناوبژیگەرانەکان لە سەر داوای ڕیاز ئەنجام دەدرێت و محەمەد بێن سەلمان جێنشینی سعوودی لە میانەی دوا سەفەری عومران خان بۆ ڕیاز داوای ناوبژیگەری لە نێوان ڕیاز و تارانی لێ کردووە.
بۆچوونی ئێوە