بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، لە کاردانەوە بە هێرشە ئەنجام دراوەکان لە لایەن تورکیا لە دژی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا، کۆماریخوازانی کۆنگریسی ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای گەمارۆی ئابووریی تورکیان.
هەر لەو پەیوەندییە لیز چێنی، لە سناتۆرانی کۆماریخوازی کۆنگریسی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وتی: ئەردۆغان و دەوڵەتەکی بە هۆی هێرشی بێ بەزەیانە بۆ سەر باکووری ڕووسیا و هێزە کوردەکان باجێکی زۆر قورس دەبێ بدات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لیندزی گراهام و هەروەها کریس ڤێن هولێن دوو سناتۆری دیکەی کۆماریخوازی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو لە ئامادە کردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەواڵیان دابوو.
شایانی باسە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەژماری تویتەری خۆیدا سێ رێگە چارەی بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سووریا پێشنیار داوە و نووسیویەتی: یان هەزاران سەرباز ڕەوانە بکەین و لەباری سەربازییەوە سەرکەوین، یان لە رێگەی گەمارۆوە زیان بە پێکهاتەی ماڵی تورکیا بگەیێنین و یان بۆ ڕێککەوتن لە نێوان تورکیا و کوردەکان ناوبژیگەری بکەین.
بۆچوونی ئێوە