هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، دەست درێژیە

پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر پێی وایە کە هەوڵی تورکیا لە هێرش بۆ سەر سووریا بە واتای دەست درێژییە لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکەگرتووەکان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا هەواڵی دا. سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا بە ناوی " کانی ئاشتی"یە، هەروەها وتوویە کە ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی دژی داعش و پەکەکە و یەپەگەیە.

دوابەدوای ئەو ئۆپراسیۆنە، سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە سووریا بە وتندی قسە و مەبەستە دەستێوەردانانەکانی تورکیا دژی سووریا و ناردنی چەک و چۆڵی سەربازی بۆ سووریا ئیدانە دەکات. هەوڵی تورکیا پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دێتە ئەژامر، بڕایرنامەگەلێک کە هەموویان لە سەر بنەمای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی سووریا جەختی هەیە.

بە پێێ ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، هەڵسوکەوتی دەستێوەردانانەی ڕژێمی ئەردۆغان بێژەری خواستە زیادە خوازانەکانی تورکیا لە خاکی سووریایە و ئەو هەوڵە بە هەر مەبەست و بیانوویەکەوە کە بێت قبووڵ نەکراوە. ئەوەی تورکیا سەبارەت بە ئاسایشت سنوورەکان پاگەندەی دەکات درۆیە.

دیمەشق هەروەها هۆشداریی دا کە دەسپێکی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سوویا، ئەنقەرە دەخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و گورزێکی کوشەندە لە ڕەوتی دانوستانی ئاستانە دەبێت.

بۆ لێکدانەوەی ئامانجەکانی ئەردۆغان لە ئەو ئۆپراسیۆنە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا و ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە درێژەدا شرۆڤەکەی دێت.

ئایا هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بە واتای دەست درێژییە لە بڕیارنامەی پێناسەی دەست درێژی؟

هەوڵی تورکیا بە دڵنیاییەوە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سووریایە. بەڵام کێشە لەوەدایە کە دەوڵەتی ناوەندی لە دیمەشق ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی لە تەواوی خاکی سووریا کردەیی بکاتەوە.

ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە وترکیا بتوانێت هێز بنێرێتە بەشێک لە خاکی سووریا.

ئامانجی تورکیا لە هێرش بۆ سەر ناوچەی کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چییە؟

تورکیا لە ئەگەری پێکهێنانی ناوچەیەکی کووردی تەنانەت نیوە سەربەخۆ وەکوو ئەوەی کە لە عێارق هەیە نیگەرانە. پرسی کوردەکان دەتوانێت گەورەترین نیگەرانی ئەمنیەتی تورکیا بێت. کەواتە ئامانجێکی ئەمنیەتییە.

تورکیا ئەگەر بتوانێت دەیەوێت لانیکەم یەکسانی ئێتنیکی یان هەمان دیمۆگرافی لە نزیکی سنوورەکانی خۆی بگۆڕێت. بۆ ئەم مەبەستە پێدەچێت تورکیا بیەوێت ژمارەیەک لە پەنابەرە عەرەبە سوننەکان لە ئەو ناوچە نیشتەجێ بکات.

خەڵکی تورکیا لە هەبوونی ئەو پەنابەرانە ناڕازین. کەواتە پرسی ناردنەوەی پەنابەرەکان بەشێک لە ئامانجەکانی تورکیایە.

ئامانجی سێهەم ئەوەیە کە ئەنقەرە دەیەوێت لە دیاری کردنی چارەنووسی کۆتایی دەستی هەبێت. تورکیا بە توندی خوازیاری نەمانی ئەسەد لە سەر دەسەڵاتە بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە. وەکوو نموونە ئەگەر سووریا دابەش ببێت، تورکیا دەیەوێت ناوچە سنوورییەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنقەرە بێت. لە پاڵ ئەوانەش تورکیا لە دزەی ئێران لە سووریا ناڕازییە. لە لایەکی ترەوە سیاسەتی تورکیا لە بەرانبەر سووریا لایەنی ئایینی و ئیتنیکیشی هەیە.

کەسی ئەردۆغان هەستی دژە شیعی و عەلەوی هەیە ئەگەرچی ئەگەری هەیە ئیزن نەدات کە ئەو هەستە لە سیاسەتی دەرەوەیدا زۆر دەرنەکەوێت.

تورکیا پێشتر عەفرینی کۆنترۆڵ کردبوو. وادیارە تورکیا دەیەوێت کۆریدۆری کوردی لە باکووری سووریا پاکتاوی ئیتنیکی بکات و ئەوەی کە لە بەرچاویەتی ئەنجامی بدات. لێکدانەوەی ئێوە چییە؟

پرسی عەفرینیش ئەبێ لە ئەو چوارچێوە گشتییە لێک بدرێتەوە. تورکیا سووریایەکی لاواز لە بەرژەوەندی خۆی دەبینێت. چونکوو پێوەندی دوو وڵاتەکە زۆربەی کات ئاڵۆز بووە. کەواتە سووریای لاواز بەرژەوەندییەکانی تورکیا باشتر دابین دەکات.

ئەبێ ملهوڕییەکانی ئەردۆغان و ڕوانگەی ئەو کە خاکی ئیمپراتۆری عوسمانی بە ناوچەی دزەی سروشتی تورکیا دەزانێت، لەبەرچاومان بێت.

تورکیا ڕایگەیاندووە بوونی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات کاتییە. لێکدانەوەی ئیوە چییە؟

تورکیا بۆ هەتاهەتایە ناتوانێت لە سووریا بمێنێتەوە. پرسەکە ئەوەیە کە تا چ کاتێک لەوێ دەمێنێتەوە. بو ڕای من تا کاتێک چارەنووسی سووریا دیاری نەبووە تورکیا ژمارەیەک هێز لەوێ دەهێڵێتەوە.

ئاڵبەت هەسوکەوتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوانە ئەورووپا و رووسیاش لەم ابروە کاریگەر دەبێت.

هۆکارەکانی ڕێککەوتن و چراسەوزی ئەمریکا بە ئەو ئۆپراسیۆنە چی بوو؟

ئاڵبەت هێشتا بە تواوەتی دیار نییە کە ئەمریکا چراسەوزی دابێت تورکیا. بەڵام بە پێی ئەوەی کە ترامپ لە سەری سوورە کە هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەم بکاتەوە، ئەگەر تورکیا بتوانێت جێگرەوەی بڕێک لە هێزەکان بێت یارمەتیدەری ئامانجەکانی ئەمریکا دەبێت.

ئەمریکا ئەگەری هەیە هەبوونی تورکیا وەکوو کردوەیەک بۆ دروست کردنی یەکسانی لە بەرانبەر ئێران لە قەڵەم بدات. بەر هەر حاڵ بە هەموو ئاڵۆزییەکان لە دوو سێ ساڵی ڕابردوو لە پێوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا، پێوەندی دوو ولاتەکە زۆر نێزیکە. ئەو بابەتە سەبارەت بە ئەورووپاش هەیە.

کەواتە ئاساییە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هێزەکانی خۆی لە سووریا کەم بکاتەوە و ئەنقەرە وەکوو جێگرەوەی خۆی هەڵببژێرێت.

News Code 28811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =