بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە پاش گفتوگۆی تەلەفۆنی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و تورکیا دەرکرا، ڕایگەیاند کە واشنتۆن پاڵپشتی ناکات لە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا.
شیاوی باسە ماوەیەک لەمەوپێش ئەردۆغان لە مەبەستی خۆی بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە ئامانجی پاک کردنەوەی ناوچەکە لە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەواڵی دا.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەی خۆی وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی پێوەندی تەلەفۆنی ترامپ و ئەردۆغان، ڕایگەیاند: تورکیا بە زوویی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە باکووری سووریا کە ماوەیەک پێش بەرنامەڕێزی کرابوو؛ بەڕێوە دەبات. هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئەو ئۆپراسیۆنە پاڵپشتی نەکردووە و بەشداریشی ناکات. هێزە ئەمریکییەکان کە خەلافەتی داعشیان تێکشکاند زیاتر لە ئەمە لە ئەو ناوچە نامێننەوە.
Your Comment