بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی ئەوڕۆ (شەممە) لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی حەوتەی جیهانی گەردوون کە لە وەزارەتی پەیوەندییەکاندا بەڕێوە چوو، بە داکۆکی لە دروشمی "گەشەی تەکنۆلۆژیای گەردوونی"، ڕایگەیاند: دەبێ بە هاوکاریی وڵاتانی دیکە، گەردوونگەڕی ئێرانی ڕەوانەی گەردوون بکەین و ئەوە دەبێتە هۆی ئێرەیی پێ بردنی ئەمریکا بە پێشەسازی گەردوونی ئێران.
وەزیری پەیوەندییەکان بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە شەوێکدا سێ کۆمەڵەی گەردوونیی ئێران کە هەڵگری هەنگاوی ئاشتیخوازانە لە گەردوون بوون، گەمارۆ داوە، وتیشی: بێ گومان زانایانی ئێرانی لە بەرامبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دەستەوەستان ناوەستن.
ئازەری جەهرۆمی بە بیرهێنانەوەی داکۆکیی زۆربەی وڵاتان لە بابەتی ئاشتیخوازیی زانستی گەردوونیی ئێران، ڕاشیگەیاند: وێرای ڕەوانە کردنی گەردوونگەڕی ئێرانی بۆ گەردوون، تا ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویش مانگیلەی ئێرانی ئۆپەراسیۆنی بە وردبینیی وێنەگری یەک مەتری لە سووڕگەی زەویدا جێگر دەبێت.
Your Comment