ئێران هەندێ جار"مانۆری نهێنی" بەڕێوە دەبات/ بە کۆپتەر چووینە سەر داعش

سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و توێژینەوەی ستراتژیی ئەرتەشی ئێران وتی: من بە کۆپتەری ٢٤١ و ئەمیر قوربانی فەرماندەی ئێستای هەوانیرووز بە کۆپتەری کۆبرای ٢٠٩ لە بەرزایی کەمدا چووینە ناو خاکی عێراقەوە و شوێنی مۆڵگەکانی داعشمان دەست نیشان کرد.

ئەمیر ئەحمەد ڕەزا پووردەستان لە فەرماندە باڵاکان و سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و توێژینەوەی ستراتژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بە رۆژانی سەرهەڵدانی داعش و نزیکبوونەوەی لە سنوورەکانی ئێران، وتی:  ئەوکات لە پێناو تۆکمە کردنی هێزی سنووری، خێرا سی کەتیبەی ڕەزمی، دوو کەتیبە لە یەکەی ٢٣، کەتیبەیەک لە کوردستان لە گەڵ یەکەی تۆپخانەیی ڕەوانەی سنوورەکان کران و هاوکات من بە کۆپتەری ٢٤١ و ئەمیر قوربانی فەرماندەی ئێستای هەوانیرووز بە کۆپتەری کۆبرای ٢٠٩ لە بەرزایی کەمدا چووینە ناو خاکی عێراقەوە و شوێنی مۆڵگەکانی داعشمان دەست نیشان کرد.

ئەمیر پوودەستان ئەرکەکانی ناوەندی خوێندنەوە و توێژینەوەی ستراتژیی ئەرتەشی چاودێریی گۆرانکارییەکان و هەڕەشەکان و هەروەها پەرەدان بە بیرۆکەی ستراتژی لە رێگەی بەڕێوەبردنی کلاس و دانیشتن و کارگەکان لە پێناو دەوڵەمەندکردنی هەموو فەرماندە و بەڕێوەبەران بە زانستی رۆژ بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان و دەرکردنی بڕیاری دروست لە شەڕی داهاتوو ڕاگەیاندن و وتیشی: پەیجۆری پرسە مەعنەوییەکان، پرسی ژینگە، مەعاش، گۆڕانکاری زانست لە ناو ماڵی ئەرتەش و هەروەها مژارە هاوپەیوەندەکان بە هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بە پێی ڕاگەیاندنی رێبەری باڵا، بەشێکی دیکەی ئەرکەکانی ئەم ناوەندەیە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە بەڕێوە بردنی هەندێک مانۆرێ نهێنی بە پێی بڕیاری ناوەندی خوێندنەوە و توێژینەوەی ستراتژیی ئەرتەشی کرد و ڕایگەیاند: ئەو مانۆرانە هاوکات بە دوو مەبەستی ئاشنا کردنی هێزەکانی ناوخۆیی لە گەڵ بواری هەڕەشەکان و تێگەیشتن پراتیگی پرسەکانی سەر کلاس و هەروەها ناردنی ئالارم بۆ دوژمنان ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند: هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دوژمنان هەڕەشەی هیبریدی و ئاوێتەیی بوونە، واتە دوژمن دەیەوێt لە بری بەشداری لە شەڕی دووردودرێژ و تاقەت پڕووکێن، ئۆپەراسیۆنی گورزئاسا و بە پەلە ئەنجام بدات و بۆ ئەو مەبەستە هاوکات لە هەموو بوارەکانی شەڕی ئابووری، فەرهەنگی، سەربازی، سیاسی و ... کەڵک وەدەگرێت. ئاوەها کە بە میدیاکانی خەڵکی دەتۆقێنێت، چەق دەخاتە ئابووری و مەعاشی خەڵکەوە و هاوکات بە فرۆکەکانی بوردۆمانی دەکات.

سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و توێژینەوەی ستراتژیی ئەرتەش ئاماژەی بە شەڕی پڕۆپاگەندەیی و ئاگرئەندیسمانی ئەمریکییەکان وەک ستراتژیای سەربازیی ئەو وڵاتە کرد و جەختیشی کرد: گەڵ دڵنیا بن کە ڕۆڵە و سەربازەکانیان لە بەسیج، سوپا و هیزی ئینتزامی لە هەر کوێدا بن، هوشیارن و ئاگاداری هەڕەشەکانن و بە هەموو هێز و توانستەوە دەسەڵاتی کۆمار ئیسلامی ئێران دەپارێزن و هەڕەشەکەران لە هەڵمەتیان پەشیمان دەکەنەوە.

News Code 28680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =