تورکیا و سووریا دەتوانن لە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات ڕێک بکەون

سێرگەی لاڤرۆف، وەزیری دەروەری ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی ڕۆژهەڵاتی فورات و پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: پێمان وایە کە سووریا و تورکیا دەتوانن لەم بارەوە ڕێک بکەون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری سێرگەی لاڤرۆف، وەزیری دەروەری ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی ڕۆژهەڵاتی فورات و پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ئێمە لە گەڵاڵەی پرسی ڕۆژهەڵاتی فورات لە نێوان دەوڵەتەکانی ئەنقەرە و دیمەشق پاڵپشتی دەکەین. پێمان وایە کە سووریا و تورکیا دەتوانن لەم بارەوە ڕێک بکەون. لەم بارەوەش بە هەر شێوەیەک کە بێت ئامادەی یارمەتی دانین.

بە پێی نووسراوی ئێن تی ڤی، لاڤرۆف لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری پرسە ژێئۆپۆلیتیکەکانی خۆیان کوردەکانی سووریا بەکار دێنن.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەستی داوەتە یاریەتی مەترسیدارەوە. ئامانجی ئەوان جودا کردنەوەی ئەو بەشە لە سووریایە. ئەمریکا بۆ پێکهێنانی پێکهاتەیەکی دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی فورات کوردەکان بەکار دێنێت و بۆ بەهێز کردنەوەی شوێنگەی خۆی لە باکووری سووریا ناوچە عەرەب نشینەکان دەداتە کوردەکان.

News Code 28655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =