بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەلی تەیمووری جێگری گەشتیاریی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری لە کۆبوونەوەی پسپۆڕیی چالاکانی پیشەی گەشتیاری لە هۆڵی کۆنفڕانسی هوتێل شادی، ئاماژەی بە ڕوانگەی تایبەتی بۆ گەشەی گەشتیاری لە کوردستان کرد و هیوای خواست لە سای هەوڵی پارێزگاری و بەرپرسانی پارێزگا شایەدی بەرۆژ کردنی پلانەکانی گەشە لە کوردستان بین.
تەیموری هەروەها لە هەڵبژاردرانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان لە نێوان ١٦ پاریزگای ئێراندا بۆ میوانداریی کۆنفڕانسی جیهانی گەشتیاری هەواڵی دا و وتی: ئەو هەڵبژاردنە بە هۆی دەفرایەتیی تایبەتی ئەو دوو پارێزگا کوردنشینە لە بابەتی پیشەی دەستی، فرەچەشنی کەشوهەوا، مۆسیقای دەوڵەمەند و هاوسنووری لە گەڵ عێراق بووە.
ناوبراو هەروەها جەختی لە گرینگیی ڕاهێنان و ڕاگەیاندن لە بواری گەشتیاری کرد و وتیشی: ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی گەشتیاری پەیوەستی ژوورەکانی بازرگانی وەک پایلۆت بکرێن.
شایانی باسە لەو دانیشتنەدا ناڵپەڕی راگەیاندنی کوردتوریزم بە ئامانجی یارمەتی دانی گەشەی ژێرخانەکانی گەشتیاری پارێزگای کوردستان ڕوونوێنی کرا.
Your Comment