ناڕەزایەتی کرێکاران پێش گەیشتنی بە دادگە دەبێ ببیسرێت و چارەسەر بکرێت

سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: ناڕەزایەتی کرێکاران پێش ئەوەی کە دۆسی دادوەری بۆ دروست ببێت ئەبێ ببیسرێت و چارەسەر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە ئاماژە بە بڕێک ڕەخنەکان لە بەرەوڕوو بوونەوەی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان وتی: من پێم وایە ناڕەزایەتی کرێکاران بە هۆی کێشەگەلێکەوەیە کە کرێکاران هەیانە و ئەو کێشە و ناڕەزایەتییانە ئەبێ پێش ئەوەی کە بێتە دادگا و دۆسیەی بۆ پێک بێت، لە لایەن دەوڵەت و مەجلیسەوە ببیرسێت و چارەسەر بکرێت.

ئایەتوڵڵا رەئیسی روو لە مەجلیسی ئێران درێژەی دا: ئێوە وەکوو یاسادانەر و چاوەدێر، دەستتان ئاوەڵایە و دەتوانن ئەو کێشەگەلە بە ئاسانی شوێنگیری بکەن،بە دڵنیاییەوە ئەبێ ناڕەزایەتی کرێکارەکان ببیسرێت و نابێ ئیزن بدرێت کار بگاتە شوێنێک کە نابێ ڕوو بدات.

وتیشی: ئەبێ لە کاتی ڕادەست کردنی ناوەندە ئابوورییەکان بە کەرتی تایبەت، توانایی کەسەکان لێک بدرێتەوە و دوای رادەست کردنیشیان دەوڵەت ئەبێ بە پێدانی وام و ئاسانکارییەکانی تر، یارمەتیان بدات. مەجلیسیش وەکوو بنکەیەکی چاوەدیری ئەبێ لە سەر ئەو ڕەوتە چاوەدێری بکات و قەت ئیزن نەدەین کە ئەو پرسە بگاتە دادگا.

شیاوی ئاماژەیە ماوەیەکە کرێکارانی چەندین کارگە و شەریکەی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت تووشی کێشە بوونە و بۆ وەرگرتنی مووچەی دواکەوتوویان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە لە لایەن هەندێ کەسەوە بەلاڕێدا برا و سنووری یاسایی تێپەڕاند، دەسەڵاتی دادی ئێران بەپەلە هاتە سەر خەت و ئەو کرێکارانەی دەستگیر کرابوون، هەموویان ئازاد کران و ئێستا لە ڕێگای یاساوە بڕیارە دۆسیەکەیان چارەسەر. بکرێت.

News Code 28586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =