بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی دادگایی کازم ئوز، دەرهێنەری کوردی دێرسیمی لە حاڵێکدا ڕۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت کە دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئامەد داوای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ ئەو دەرهێنەرە کوردە کردووە.
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ئورنسل، کازم ئوز کە لە ڕێکەوتی٢٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ دەستگیر و پاشان گواسترایەوە بۆ ئامەد، تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە چەکدارەکان دراوەتە پاڵ و لە سزانامەیەکدا دادستێن لە ٧ ساڵ و ٦ مانگەوە تا ١٥ ساڵ زیندانیی بۆ لەبەرچاو گرتووە.
کازم ئوز یەکێک لە گرینگترین و بەناوبانگترین دەرهێنەرەکانی سینەمای سەربەخۆی تورکیایە کە کاری دەرهێنەری فیلمگەلێکی سەرکەوتوو وەکوو باهۆز و زەڕی ئەنجام داوە.
بۆچوونی ئێوە