یەمەن گورزی کوشندەی لە عەرەبستان دا/ سەدان سەربازی سعوودی ئەسیر کران

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی زۆر گرینگ سەبارەت بە وردەکاری ئۆپراسیۆنی " نصر من الله" بەرێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی زۆر گرینگ سەبارەت بە وردەکاریی ئۆپراسیۆنی " نصر من الله" بەڕێوە دەبات.

بڕیار وایە ئەو کۆنفڕانسە ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ ی دوانیوەڕۆ بە کاتی ناوچەیی بەڕێوە بچێت. لە ئەو کۆنفڕانسە وێنەی بەدیل گیراوەکان و داراییە دەست بەسەردا گیراوەکانیش نمایش دەکرێت.

یەحیا سەریع ڕۆژی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی " نصر من الله" لە میحوەری نەجران هەواڵی دا و وتبووی: ئۆپراسیۆنی " نصر من الله" لە نەجران ئەنجام ئەنجام دراوە و ژمارەیەک سەربازی سعوودیش بەدیل گیراون.

ناوبراو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی سەربازی " نصر من الله" یەکێک لە گەورەترین ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە دەسپێکی شەڕەوە، دژی سعوودییەکان دێتە ئەژمار. لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنە سێ تیپی دوژمن بە تواوەتی لە ناو چوون و ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیش لە دوژمن دەستی بەسەردا گیرا.

News Code 28566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =