بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید عێزەتی سەرپەرەشتی تیمی ڕۆباتیکی کوردستان وتی: ئاینا جەعفەری کچە ١١ ساڵەی قوروەیی بە بەهرەمەند بوون لە ڕاهێنان و لێهاتوویی پێویست توانی لە لقی لێکدانەوە بیرکارییەکان (چۆرتکە) لە نێوان ٨٠٠ بەشداربوودا، پلەی دووهەمی وڵات مسۆگەر بکات.
ئاماژەی بەوەش دا: ئاتنا جەعفەری یەکێکە لە دەیان بلیمەتی چۆرتکە، چونکە توانیویەتی لە کێبەرکێکانی ئەم دواییەدا لە کەمتر لە ٢٠ خولەک ١٤٩ پرسیاری لێکدانەوەی زەینی بیرکاری بە تەواوەتی وەڵام بداتەوە.
عێزەتی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو کێبەرکێیە لە شاری ئێسفەهان بەڕێوە چوو، وتیشی: ئەم کچە کوردستانییە مۆڵەتی بەشداربوون لە کێبەرکێکانی ٢٠٢٠ی مالێزیایشی پێ درا.
Your Comment