AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٤ ٠٨:١٤

کەسێک کوژرا و دوو هاوڵاتی بریندار بوون;

تورکیا گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بوردۆمان کرد

تورکیا گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بوردۆمان کرد

فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا چەند ناوچەیەکى بنارى قەندیل یان بۆردومانکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شەوی ڕابردوو  فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا، گوندى زێوێى سنورى پشدەرىان بوردۆمان کرد کە بەو هۆیەوە دووهاووڵاتى بریندار بوون.

خەندان نووسی: دوو هاووڵاتیەکە خزمی یەکترین و بەهۆى بۆردومانەکەوە برینداربوون، بەهۆى دورى و سەختى ناوچەکەوە تیمەکانى فریاگوزارى ناتوانن بەدەم هاووڵاتیانى سنوورەکە و بریندارەکانەوە بچن.

بۆردومانەکە فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیا لە بنارى قەندیل، دوابەدواى ئەوەدێت کە هەر سەرلە ئێوارەى دوێنێیەوە فڕۆکە کانى تورکیا گوندى کانى مازێى سەربەناحێى چەمەکانێى قەزاى ئامێدیان بۆمباران کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتیەک گیانى لەدەستدا.

News ID 28517

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha