هێزی سووریای دیموکراتیک هەمان پەکەکەیە و دەبێ هەڵوەشێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە قەیرانی سووریا، وتی: هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەبێ هەڵوەشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی مللییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە وتەدانی لە ٧٤ئەمین خولی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە قەیرانی سووریا ڕایگەیاند: تورکیا زۆرترین زیانی لە هەڕەشەکانی داعش بینیوە و ئەو گرووپە لە لایەکەوە بە هێرش کردنە سەر سنوورەکانمان و لە لایەکی دیکەوە بە هێرشی تیرۆریستی خۆتەقێنەرانە لە ناو شارەکانمان بۆتە هۆی کوژرانی سەدان هاووڵاتیی تورکیا. لە بەرامبەردا تورکیا یەکەمین و کوشەندەترین گورزی لە داعش وەشاندووە و بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات نزیکەی ٣ هەزار و ٥٠٠ تیرۆریستی کوشتووە.

ئەردۆگان بە ئاماژە بە پرسی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا، ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوو بری ٤٠ ملیار دۆلارمان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خه‌رج كردووه‌ كه‌ په‌نایان هێناوه‌ته‌ به‌ر وڵاته‌كه‌مان، کەچی تا ئێستا تەنیا ٣ ملیارد یۆرۆ لە یەکێتی ئەورووپاوە دەستی ئێمەی گرتووە. لەو ماوەیە ٣٦٥ هەزار پەنابەری سووریا گەڕاونەتەوە ناوچەگەلی ئەمن لە جرابلۆس و هێشتا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زاریان له‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌ژین. ئەوەش بەو پێیەیە کە تا ئێستا پەنابەران نەیاتوانیوه بگڕێنەوە بۆ ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندی، داعش و پەیەدە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا جەختی کرد: بۆ چارەسەریی کێشە و قەیرانی مرۆیی سووریا دەبێ سێ پرس ڕەچاو بکرێت. یەکەم؛ دەست بە کار بوونی کارا و شلگێرانەی کۆمیتەی ئامادەکردنی دەستووری نوێی سووریا بۆ پاراستنی سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە، دووهەم؛ پرسی ئەدلەب و ڕێککەوتنی سووچی کە بۆتە ئاستەنگ لە بەردەم شەپۆلێکی پەنابەریی نوێ بە پۆتانیسەلی چوار ملیۆن پەنابەری و سێ؛ هەڵوەشاندنەوەی گرووپی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە هەمان پەکەکە / پەیەدەن و یەک لە چواری خاکی سووریایان داگیر کردووە.

ناوبراو لە بارەی ڕەوتی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریاش وتی: دەمانەوێ لە قۆناغی سەرەتادا کۆریدۆرێک لە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری و بە درێژایی ٤٨٠ کیلۆمەتری لە باکووری سووریا بۆ نیشتەجێ کردنی دوو ملیۆن پەنابەری سووری بە پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەینەوە. ئەو هەنگاو دەبێ بە شێوەی هاوبەش ئەنجام بدرێت و پێویستە ئەمریکا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕووسیا و ئێران هاوکاریمان بکەن و تورکیا بە تەنیایی ئەو کارەی بۆ ڕاناپەڕێندرێ. ئەگەر بتوانین قووڵایی ئەو ناوچەیە تا دیرەزور و ڕەقە پەرە پێ بدەین، ژماری پەنابەرانی نیشتەجێ کراوە دەگاتە سێ ملیۆن کەس.

News Code 28504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =