بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی بەرپرسانی سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: ئەو بەیاننامە نیشانی دا کە لایەنە ئەورووپییەکان توان و ئیرادەیەکیان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەمریکا نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: دەوڵەتە ئەورووپییەکان بە خوێندنەوە پێشینەی مێژوویی خۆیان تۆزێک بێن بە خۆیاندا و بڕواننە دروشمە مێژووییەکانی خۆیانیشدا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەورووپییەکان لە ڕابردوو کاریگەریان لە سەر ناوچەکە و جیهان هەبوو، زیادی کرد: لە دۆخی ئەمڕۆدا، سەردەمی قبووڵ کردنی قسەی کەسێکی زۆربێژ تەواو بووە و بە قبووڵ کردنی ئەو گوشارانە تەنیا خۆیان لە بازاڕە جیهانییەکان و لە کاریگەری لە پرسە سیاسییەکان لە جیهانی ئەمڕۆ بێ بەش دەکەن.
مووسەوی جەختی کرد: تەنیا ڕێگای هاوکاری ئەورووپییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، هەبوونی سەربەخۆیی و ئیزن نەدان بە وڵاتی سێهەم لە بڕیاردانەکانیانە.
بۆچوونی ئێوە