بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆزەوە ئەنجام دەدرێت، وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاسایش و ئەمنیەت دابین دەکەن.
حەسەن ڕۆحانی جەختی کرد: لە هەر شوێنێکدا کە هێزی چەکداری ئێران ببێت وەک ئەکتەرێکی ئاسایش هێنەر کار دەکات و ئارامی و پاوەجێی بۆ خەڵک دێنێت.
ئەوەتا کاتێک چووە پاڵ خەڵکی عێراق، سووریا، فەلەستین و لوبنان، ئاسایش و ئارامی بۆ ئەو وڵاتانە بەدیهێنا و توانیا تیرۆرسیتانی دڕندە لەو ناوچانە ڕیشەکێش بکەن.
وتیشی: ئێمە خێر و بەرەکەت و هەڤگریمان بۆ خەڵکی ناوچەکە بەدیهێنا و هێزە چەوسێنەرەکان و لە سەروویانەوە ئەمریکا بەردەوام کێشە و نا ئەمنی و بە تاڵان بردنی سەرچاوەکانیان بە دواوە بووە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: لە هەر شوێنێکدا کە ئەمریکا و دوژمنەکانی ئێمە ئامادە بوون لە ناوچەکە ، بوونە ئەکتەری شڵەژاوی دروست کردن و ئاژاوە نانەوەی وڵاتانی وەک، عێراق، ئەفغانستان، سووریا و کەنداوی فارس و نا ئەمنی و نائارامیان لە گەڵ خۆیان هێنا.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن ماوەیەکە شەڕی ئابووری و تیرۆریزمی ئابووری دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکردووە، زیادی کرد: گەلی ئێمە لە ماوەی ۴۰ ساڵی رابردوودا گوشاری گەمارۆی زۆری بە سەر دا سەپاوە و ئەمڕۆش بە خۆڕاگری، هۆشیاری و یەکگرتوویی و جەهاد لە مەیدانی ئابووری لەم تەنگەڵانە دژوارەش دەپەڕێتەوە.
وتیشی: ئێمە دەتوانین کارێک بکەین کە دوژمن لە بەرانبەر گەلی ئێران ، شۆڕشی ئیسلامی و وڵاتی ئازیزمان ئێران، سەری کڕۆنۆش دابنێت. ئێمە خۆمان تەسلیم ناکەین بەڵکوو، ئێمە پیاوی بەرگری و خۆڕاگرین.
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئێمە دەستدرێژی ناکەینە سەر سنوورەکانی هیچ وڵاتێک، وتی: هەروەهاش ڕێگە نادەین کەس دەستدرێژی بکاتە سەر سنوورەکانمان.
وتیشی: گومان لەوەدا نییە کە لەم شەڕە گەورە ئابووریدا کە گوشاری زۆر لە سەر خەڵکی ئێمە هەیە، هەنگاوی یەکەم لەناوبردنی شۆڕشی ئیسلامیە و گوشاریان خستووەتە سەر گەلی ئێمە بە هەمان ئامانجی شەڕی ئابووری و دەروونی و هەڕەشە بۆ شەڕی سەربازی.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە رێگای ءیمە دروست کردنی یەکگرتوویی و هەماهەنگی لە گەڵ وڵاتنی ناوچەکەیە ، وتی: ئەوانەی کە دەیانەوێت ڕووداوەکانی ناوچەکە بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەیوەست بکەن، ئەمەش وەک هەموو درۆوە ئاشکرا بووەکانیانە. ئێوە ئەگەر ڕاست دەکەن و بە دوای ئاسایشی ناوجەکەوەن، بۆچی ئەم هەمووە چەکی مەترسیدار و فڕۆکە و بۆمب هاوێژە دەنێرنە ناوچەی ئێمە. ئەگەر ئاسایشی ئەم ناوچە بۆتان گرینگە، لەم ناوچە دوور کەونەوە.
بۆچوونی ئێوە