وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاندەوە

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا وردەکاری گەمارۆوە نوێیەکان دژی هەندێ دەزگا و ناوەندی دارایی و ئابووری ئێران بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەندێ گەمارۆی نوێ بە سەر ئێراندا سەپاوە.

هەر لەمبارەوە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە بانکی ناوەندی ئێران، سندووقی گەشەی نەتەوەیی ئێران و کۆمپانیای متمانەی بازرگانی پارس دەکەونە بەر گەمارۆی نوێ ئەمریکا.

News Code 28434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =