جەختی دیمەشق لە سەر ئازاد کردنی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەگەلێکی جیادا بۆ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ جەختی کردە سەر پێداویستی ئازاد کردنی ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی کوردەکانی سەر بە ئەمریکا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ئیدانە کردنی کارەکانی ئەمریکا لە سووریا نامەگەلێکی بۆ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو وەزارەتخانە ٢ نامەی جودای سەبارەت بە ئەو پرسە بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ئەو نامەگەلەدا هاوکاری هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا و ئەمریکا لە ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کردووە.

لە ئەو نامەیەدا هەروەها هەوڵەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە توندی ئیدانە کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە سەر پێداویستی ئازاد کردنی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سەر بە ئەمریکا جەختی کردووە.

News Code 28368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =