٩٩ لە سەدی هەناردەی کاڵای پارێزگای کوردستان بۆ عێراقە

سەرۆکی ڕێکخراوی پێشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: لە سەدا ٩٩ی هەناردەی پاریزگای نۆ وڵاتی عێراقە و لە سەدا ٧ی کۆی هاوردەی عێراق تایبەتە بە کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان، محەمەد دەرە وەزمی وێرای ئاراستە کردنی ڕاپۆرتی دۆخی ئاڵوگۆڕیی بازرگانییە دەرەکییەکانی پارێزگای کوردستان لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەتاوی وتی: لە ٥ مانگی ڕابردوودا کۆی هەناردەی پارێزگا ٤٨٢ هەزار تۆن بە بایەخی ٢٧٦ ملیۆن دۆلار بووە کە بە نیسبەتی ٥ مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو لەباری کێشەوە لە سەدا ١٣ و لەباری بایەخەوە لە سەدا ١٠ بەرز بۆتەوە.

وتیشی: لەو ئاستە لە هەناردە لە سەدا ٩٩ی تایبەتە بە وڵاتی عێراق و زۆرترین پشکی هەناردەی پارێزگا تایبەتە بە گومرۆکی باشماخ بە لە سەدا ٧٧ و کەمترین پشکی هەناردەی پارێزگاش تایبەتە بە گومرۆکی سنە بە لە سەدا یەکەوە و مامناوەندی نرخی هەر تۆن کاڵای هەناردە لە پارێزگا نزیکەی ٥٧٤ دۆلارە کە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٣ دابەزیوە.

دەرە وەزمی بە ئاماژە بە ٣،١٤ ملیۆن دۆلار هاوردە بۆ پارێزگای کوردستان لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتایی ئەمساڵی هەتاوی و بەرزبوونەوەی لە سەدا ٢٦ی بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: زۆرترین هاوردە لە سنووری باشماخ بە نرخی لە سەدا ٧٧ لە ئاستی پارێزگا بووە و لە ئاستی وڵاتیشدا تەنیا لە سەدا ٨ی هاوردە لە پارێزگای کوردستان ئەنجام دراوە و سەرجەم ئاڵوگۆڕیی سنووریی کوردستان لەو ماوەیەدا لە سەدا ١٢ دابەزیوە.

News Code 28346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha