AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٣ ١٠:١٣

ڕۆژی دووشەممە لە ئەنقەرە ئەنجام دەبێت؛

گفتگۆی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە ئەدلەب

گفتگۆی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە ئەدلەب

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا و ڕووسیا دووشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سەبارەت بە دۆخی ناوچەی ئەدلەب پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی تورکیا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ڕۆژی دووشەممە شانزدەی سێپتەمبەر بەرانبەر ٢٥ ی خەرمانان لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت، پێکەوە دیدار و سەبارەت بە دۆخی ئێستا لە ناوچەی ئەدلەب گفتوگۆ دەکەن.

ئەردۆغان لەم بارەوە وتی: ئەدلەب خاڵی گفتوگۆی ئێمە لە دیدار ی سێ قۆڵی لە ئەنقەرە دەبێت. سێ لایەنەکە سەبارەت بە بنکە چاوەدێرییەکانی تورکیا و شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکان پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها وتی کە ئەنقەرە درێژە دەداتە هاوکارییەکانی خۆی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی لە سووریا.

News ID 28320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha