ئێران بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە دەستی به دەوا و دەرمان ناگات

مارک فینۆ پێی وایە کە سەرۆکی ئینستکس بە هۆی پاشهاتەکانی گفتگۆی لە یوتیوب لە پێوەندی لە گەڵ ڕەخنە لە ئیسرائیل و پاڵپشتی لە ئێران کشایەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: لەم دواییەدا برند ئیربل باڵوێزی پێشووی ئەڵمانیا لە ئێران کە بۆ سەرۆکایەتی سازوکاری دارایی ناسراو بە ئینستکس بەربژێر بوو، دوابەدوای لێداوانی لە سەر بەرنامەی مووشەکی ئێران و هۆلۆکاست، لە قبووڵ کردنی ئەو پۆستە کشایەوە.

ئێبرل لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵێکی یوتیۆبی ئەڵمانی بەرنامەی مووشەکی ئێرانی یاسایی وەسف کردبوو.

مێدیاکانی ئیسرائیلی هەروەها ڕاپۆرتیان دابوو کە ئێربل پاش دەرخستنی بڕێک قسە سەبارەت بە هۆلۆکاست ناچار بە کشانەوە بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پشت ڕاستی کردبووەوە کە ئێربل وتوویە کە بە هۆکاری کەسیی ناتوانێت سەرۆکایەتی ئینستکس بگرێتە ئەستۆ.

لە گفتوگۆ لە گەڵ مارک فینۆ دیپلۆماتی فەڕەنسەوی و لێکۆڵەری بوارەکانی تیرۆریزم، ڕۆژهەڵاتی ناڤین، کۆنترۆڵی چەک، ئاسایشی ئەورووپا، مافی مرۆڤ هۆکارەکانی کشانەوەی بەرێوەبەری ئینستکس و داهاتووی ئەو کەناڵە داراییەمان لێک داوەتەوە کە لە درێژەدا دێت.

مارک فینۆ دیپلۆماتی پێشووی فەڕەنسەوی کە لە ساڵی ٢٠٤ تا ٢٠١٣ لە ناوەندی سیاسەتی ئاسایشی ژێنێف چالاکی کردووە، ئێستا ئەندامێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەو ڕێکخراوەیە. ناوبراو ئێستا چالاکییەکانی پێوەندیدار بە پەرەسەندنی چەک ڕێبەرایەتی دەکات. ناوبراو وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بووە.

لەم دواییەدا کشانەوەی بەڕێوەبەری ئینستکسمان بینی. بەم پێیە ڕەوتی کردەیی کردنەوەی ئەو سازوکارەی داراییە درێژتر دەبێتەوە کە بە جۆرێک کڕینی کات لە لایەن ئەورووپا و لە زیانی ئێرانە. بە ڕای ئێوە هۆکاری دەست لە کار کشانەوەی بەرپرسی ئینستکس ناتوانێت لە درێژەی کرینی کاتی زیتار بۆ ئەورووپا و دواخستنی کردەیی کردنەوەی ئەو ڕێگایەیە؟

دیپلۆماتی ئەڵمانی سەرۆکی ئینستکس بە هۆکاری کەسیی کشایەوە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە بە هۆی ئاڵۆزی دوای گفتوگۆی ناوبراو لە یوتیوب لە سەر ڕەخنە لە ئیسرائیل و پاڵپشتی لە ئێران کشایەوە.

وڵاتانی بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەیانەێت ئینستکس بە تواوەتی بەڕێوە ببەن تا کۆمپانیاکانی یەکێتی ئەورووپا لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بپارێزن و یارمەتیدەری ڕزگار کردنی بەرجام بن.

ئایا ئەگەری هەیە کەناڵی تایبەت بۆ بازرگانی لە گەڵ ئێران لە هەناردە کردنی کاڵا دەرمانی، پزیشکی و کاڵا کشتوکاڵییەکان بچێتە سەرترەوە و بازرگانی نەوتیش بخاتە ژێر کاریگەرییەوە؟

هەر ئەو جۆرە کە ئەلمانیتۆر ئاماژەی کرد ئیمانۆئێل ماکرۆن خوازیاری پێکهێنانی هێلی ئیعتباری ١٥ ملیار دۆلاری بۆ ئێرانە لە چوارچیوەی ئینستکس. لە ئەم قۆناغەدا، ئینستکس بەس بۆ ئاسانکاری دانوستانی کاڵا مرۆڤدۆستانەکانی پیویستی خەڵکی ئێران داڕێژراوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ گەمارۆوە تاک لایەنەکانی ئەمریکا بەرەوڕوو نابێتەوە. ڕووسیا ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەو کەناڵە بازرگانی نەوتیش بگێتەوە دەچێتە ڕیزی ئینستکسەوە.

پەرەسەندنی ئینستکس زیاتر لە ئامانجی سەرەتایی خۆی دژوار دەبێت و کردەوەکانی دوا دەخات. لە هەامن پێوەندیدا، سەرەڕای پشت ڕاست نەکردەوەی فەرمی، وادیارە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هێلێکی ئیعتباریی پێشنیار کردووەتە ڕۆحانی کە دەتوانێت گەمارۆکانی ئەمریکا دەور بداتەوە و بازرگانی نەوت ئاسان بکاتەوە. لە ڕاستیدا چەند دەرفەت لە بازاڕی نەوتی نێودەوڵەتی بۆ ئێران بۆ هەناردە کردنی بەرهەمەکانی خۆی بە هاوردەکارانی گەورە وەکوو هیند و چین هەیە.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەگەر ئینستکس زیاتر لە باسی خۆراک و دەرمان بچێتە پێشەوە کۆمپانیاکانی بەشدار تێیدا گەمارۆ دەدات. بە ئەم پرسەوە، داهاتووی ئینستکس چۆن لێک دەدەنەوە؟

دەوڵەتی ترامپ بە شێوەی فەرمی بەری کردن لە گەمارۆکانی پێوەندیدار بە کاڵا مرۆڤدۆستانەکان لانابات، بەڵام بە هۆی گەمارۆ بانکییەکان دژی ئێران کە لە سەر وڵاتانی سێهەم دەسەپێت، تێچووی هاوردە کردنی دەرمان بۆ ئێران زیادی کردووە و دەست پێڕاگەیشتن بە دەرمانی دژوار کردووەتەوە.

ئەمریکا بەری کردنی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێرانی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی تر درێژ کردەوە. بە ڕای ئێوە هۆکاری ئەو بڕایرە چییە؟

دەوڵەتی ترامپ بەری کردنی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێرانی درێژ کردەوە، کەواتە ڕووسیا، چین و وڵاتانی ئەورووپی دەتوانن درێژە بدەنە هاوکاری لە گەڵ ئێران بۆ بەڕێوە بردنی بڕێک لە بەندەکانی بەرجام، ئەو بەندانەی کە پێوەندیان بە چالاکیگەلێکەوە هەیە کە بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە مەترسیی پەرەسەندنی چەکی ناڤکۆی لە بووشێهر، فردۆ و ئەراک ئەنجام بووە.

لە ئەم قۆناغەدا وەزارەتی دارایی ئەمریکا نایەوێت گەمارۆی دووهەم لەبەرچاو بگرێت- گەمارۆگەلێک کە ئەگەری هەیە دژی شەریکەکانی بەرجام کاریگەری بەرچاوی هەبێت. هۆکارێکی تر ئەوەی کە ڕاستە ئەمریکا لە ڕواڵەتدا لە بەرجام چووەتە دەرەوە چونکوو ڕێککەوتننامەکە ئەو جۆرەی کە ئەبووا ورد و سەختگیرانە نەبووە، شرۆڤەی ئەو کارە کە ئەمریکا ڕێگری بەڕێوە بردنی بەندە سەرەکی و گرینگەکانی ڕێککەوتننەکەیە کە ئامانجی ڕێگری ئێران لە بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی لە بەرچاو گیراوە،بۆ واشنتۆن سەخت دەبێت.

بووژانەوەی ڕێئاکتۆری ئەراک لە ئەستۆی چینە، بەڵام ئەگەر چینییەکان دەیانەوێت جیهازاتی دارێژرانی دووبارە لە ئەورووپاوە هاوردە بکەن، پێویست بە کاتی زیاترە. وادیارە کە بەری کردنی ٩٠ ڕۆژە هێزی قبووڵ کردنی مەترسیی چینی کەم کردووەتەوە و ڕێگری دەکات لە ئەنجامی بەڵێنەکانی. ئایا ئێوە بیر دەکەنەوە چین ئەو مەترسییە قبووڵ دەکات؟

وادیارە چین دەیەوێت لە بەڕێوە بردنی تەواوی بەرجام دڵنیا ببێتەوە بە تایبەتی بەڕێوە بردنی بەندەکانی بووژانەوەی ڕاکتۆری ئەراک کە بەرپرسایەتی تایبەتی بۆی هەیە، بە دڵناییەوە پەکین دانوستانەکانی بە ئەو چاوەڕوانییەوە دەباتە پێشەوە کە مۆڵەتی ٩٠ ڕۆژە درێژ ببێتەوە.

News Code 28299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =