ترامپ ئامادەیە بە بێ پێش مەرج لە گەڵ ڕۆحانی دیدار بکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر لە ئامادەیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ دیداری بێ پێش مەرج لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەی بی سی لە چوونە دەرەوەی واشنتۆن لە بەرجام بەرگریی کرد و بە ئاماژە بە ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ هەروا ئامادەی دیدار لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەیە، وتی: ئێران هەرگیز لە سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپ چەکی ناڤۆکی بەرهەم ناهێنێت.

هەواڵدەری ئەی بی سی بە ئاماژە بە بڕیاری نوێی تاران بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە بەرجام پرسی ئایا ئەوە هەمان هەوڵێک نییە کە ڕێکخراوی سی ئای ئەی لە سەردەمی سەرۆکایەتی پەمپێئۆ پێش بینیی کردبوو کە لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕوو دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامدا وتی: ئەوەی پێش بینیم دەکرد ئەوە بوو کە مانەوەی ئێمە لە بەرجام مسۆگەرێک دەبێت بۆ مانەوەی ئێران بۆ دەست خستنی چەکی ناڤۆکی.

مایک پەمپێئۆ گوشاری ئابووری لە سەر ئێرانی گرینگ وەسف کرد کە ڕێگری دەکات لە دەست خستنی چەکی ناڤۆکی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە و کار لە سەر بەرنامەی مووشەکیی و حزبوڵڵا و گرووپە بەرخۆدانەکانی تری لە گەڵ کێشە دارایی بەرەوڕوو کردووە.

News Code 28289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =