بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کرۆنێڵ فرووتا ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ سەردانێکی کورت گەیشتە ئێران و پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە گەڵ وەزیری دەرەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لەو دیدارەدا هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەکانی ئاژانسی لە پشتڕاست کردنەوەی پابەندییەکانی ئێران بە بەرجامی و درێژەی ئەو هاوکاریانەی لە ئێستادا بیر هێنایەوە و جەختی لە زەروورەتی ڕەچاو کردنی پرێنسیپگەلی پڕۆفێشناڵ، پاراستنی نهێنییەکان و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ئاژانسی بە شێوەی بێ لایەنانە کرد.
زەریف هەروەها هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامیی هەمبەر بە پابەندنەبوونی لایەنە ئەورووپییەکان بە بەڵینەکانیانی چوارچێوەی پاراگرافی ٣٦ی بەرجام شرۆڤە کرد.
لە بەرامبەردا کرۆنێل فرووتا ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئاژانس بۆ متمانەسازی، جەختی لە ئەنجامی چالاکیگەلی ڕاستیدۆزیی ئاژانس بە شێوەی پڕۆفێشناڵ و بێ لایەنانە کرد.
بۆچوونی ئێوە