بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنوورەوانانی کەتیبەی سنوورەوانیی شاری مەریوان لە کاتی گەڕان و کۆنتڕۆڵی سنوور لەگەڵ ژمارەیەک هێزی چەکداری دژە شۆڕش بەشەڕ هاتن. ئەو هێزانە ویستبوویان بێنە ناو خاکی ئێران.
لە شەڕی نێوان سنوورەوانانی ئێران و چەکدارانی دژە شۆڕش دا ، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی دژە شۆڕش کوژران و هێزێکی سنوورەوانیش شەهید بوو.
ئوستوار یەکەم " مەجید شیری پەز، خەڵکی ساری خومەین ، لەم شەڕەدا شەهید کرا و گرووبان یەکەم ، موسلێم غەریبی دێگەلی، بریندار بوو، کە ئێستا باری تەندروستی ئەم هێزە بریندارە باش و جێگیرە.
تەرمی پیرۆزی شەهید مەجید شیری پەز ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ لە مەریوان بەڕێ کرا و بەرەو زێدەکەی خوەی لە خومەین برایەوە.
Your Comment