وردەکاری بڵاو نەکراو لە تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکاییەکە/باوەڕ ٣٧٣ وەڵامدەری هەر هەڕەشەیەکە

جێگری ئۆپراسیۆنی هێزی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەش وردەکاری بڵاو نەکراو لە تێکشکانی فڕۆکە بێ بڕۆکەوانەکەی گڵوباڵ هاوکی سوپای ئەمریکا لە هەرێمی ئاسمانی ئێرانی شرۆڤە کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت، هادی ڕەزایی: هەوڵی چەند ساڵی دوایی پەدافەندی ئاسمانی ئێران لە دۆزینەوە، کۆنترۆڵ و لە کۆتاییدا تێکشکانی فڕۆکەی هێرشبەر، لەوانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هرمسی ئیسرائیل و هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی گڵوباڵ هاوکی سوپای ئەمریکا لە هەرێمی ئاسمانی ئێران توانایی پەدافەندی ئاسمانی ئێرانی ئیسلامیی بە جیهان سەلماندووە. تا ئاستێک کە ئەمڕۆکە بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەرپرس لە بواری هێزی ئاسمانی، ئاسمانی ئێران یەکێک لە ئەمنترین ئاسمانەکانی جیهانە.

جێگری ئۆپراسیۆنی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە دیمانە لە گەڵ مێهر، وتی:  بە ئاماژە بە هەوڵی پەدافەندی ئاسمانی لە تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی گڵوباڵ هاوکی سوپای ئەمریکا لە هەرێمی ئاسمانی ئێران  بەشێک لە کارەکای پەدافەندی ئاسمانی هەوڵی تاکتیکی تایبەتە. یەکیک لە ئەو کەیسانە کە ڕێک لێرە ڕووی دا، بەرگری لە قووڵایی بوو؛ واتا ئێمە چالاکی ئەو فڕۆکەمان بە تواوەتی بینی کە بە چ شێوەیەک گەشت دەکات؟ لە کوێوە دێت، تەنانەت لە چرکەی یەکەمی گەشتەکەیەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو گەشتە بە شێوەیەک نزیکمان دەبووەوە و ڕێگاکەی دەپیوا کە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانی ئێستای پێشێل دەکرد. واتا بە تواوەتی کارەکانی هەڕەشە، دوژمنانە و بە کەمترین ئاستی یاسا گەشتییەکانەوە بوو، بە شێوەیەک کە ئەو فڕۆکە ئەمریکییە تەنانەت سیستەمی ناسینەوەکەی خۆشی کوژاندبووەوە. سیستەمێک کە خۆی بە ڕادارەکانی سیستەمی پەدافەندی دەناسێنێت و دەڵێت کە ئێمە دۆستین یان دوژمن و چ جۆر فڕۆکەیەکە و بەرزاییشی چەند. ئەو فڕۆکە بە شێوەیەک درێژەی دەدا کە پێویست بوو ئێمە هەوڵی تاکتیکی ئەنجام بدەین. هەوڵی تاکتیکی ئێمە لایەنی جیاوازی هەیە، بەشێکی هۆشداری ڕادیۆیییە، هەندێک جار هەوڵی ڕادیۆیی توندترە و لە کۆتاییشدا ئەگەری هەیە هەوڵیتاکتیکی بە هەوڵێکی تاکتیکی گەرم واتا تێکهەڵجوونی ڕاستەوخۆ کۆتایی پێ بێت.

ئەمیر خوش قەلب وتیشی: ئێمە ئەو گەشتەمان لە درێژایی ڕێگا کە پیدەچێت زیاتر لە سێ کاتژمیری خایاند بە تواوەتی دایە ژێر چاوەدێری کە بزانین بە دوای چییە، لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەمانتوانی کاردانەوە نیشان بدەین بەڵام ئیزنمان دا کارەکەی خۆی ئەنجام بدات، ڕێگاکەی بڕی و لە تەواوی ڕێگاکەشدا هۆشداریمان دا کە هەڵسوکەوتت ڕاست بکەوە و بە پێی یاسا نێودوەڵەتییەکان هەڵسوکەوت بکە بەڵام هیچ سەرەنجێکی بە هۆشدارییەکان نەدا، کە لە کۆتاییدا لە کاتێکی کورتدا کە بە یەک جاریش ڕووی دا لە هەوڵێکی زۆر خێرا، بە جێ و زیرەکانە بە پێێ ئەوەی کە ئێمە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشمان هەیە، بە بڕیاری هاوبەش لە ئەو ژوورە ئۆپراسیۆنە هاوبەشە لە کورتترین کاتدا گەیشتینە ئەو ئاکامە کە ئەو دوژمنە بسپێردرێتە دەستی یەکێک لە سیستەمەکانی هێزی پەدافەندی هەوافەزا لە چوارچێوەی کارێکی یەکپارچەی پەدافەندی ئاسمانی کە ئاکامەکەشی بۆ خەڵی خۆشەویستیس زۆر خۆشحاڵکەر بوو.

ئەو لە بەشێکی تر لە قسەکانی ئاماژەی کردە سەر سیستەمی باوەڕ ٣٧٣ و ئەوەی زۆر پێشکەوتووتر لە سیستەمە هاوشێوەکانی خۆی وەسف کرد و وتی: پێدەچێت ڕای گشتی زیاتر لە ئەو بوارەوە قسەی کردبێت کە باوەڕ ٣٧٣ کۆپیەک لە سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ئێمە باوەڕ ٣٧٣ مان بە ڕوانین بە سیستەمەکانی ئێستا لە بواری بەرگری یەکپارچە لە جیهان بەرهەم هێنا و لە توانایی هەمووشیان کەڵکمان وەرگرت.

ئەمیر خوش قەلب لە درێژەدا زیادی کرد: سیستەمی باوەڕ ٣٧٣، سیستەمێکە کە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەکەوە دەتوانێت چالاکی بنوێنێت و وەڵامدەری هەر جۆرە هەڕەشەیەک بێت. ئێمە بە هۆکاری ئەمنیەتییەوە ناتوانین هەموو تواناییەکانی دەربخەین، ئەو سیستەمە لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک لەوانە هەڕەشەی بەرزایی زۆر، دوور، بالستیک، کروز، ئایرودینامیک، فڕۆکەی شاردراوە و زۆربەی هەڕەشەکانی بەردەممان کە لە بواری هەڕەشەی ئاسمانی دەتوانرێت لە سەری بیر بکرێتەوە، وەڵامدەرە.

News Code 28249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =