بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، لەمبارەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "دۆخی قەزایی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و دەوروبەری ناجێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ره و به‌رده‌وام داعش هێرش دهکهنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانی داعش مه‌ترسییه‌کی زۆریان بۆ سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌کان دروست کردووه".
شێخ جەعفەر مستەفا وتیشی: "خه‌ڵکی ناوچه‌که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و پێشووتر واژۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه کۆ کراوەتەوە و چاوه‌ڕوانن هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌وه رێک بکه‌ون، چونکه ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات، دۆخه‌که له‌ده‌ست هه‌موویان ده‌رده‌چێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە زیاتر له ٥٢ گرووپی جیاوازی چه‌کدار له‌ناو جه‌له‌ولا و خانه‌قین هه‌یه.
بۆچوونی ئێوە