AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٣ ١٣:٣٩

بە بەشداریی گرووپی وێنەگران؛

پیشانگای وێنەی جۆستار لە سنە دەکرێتەوە

پیشانگای وێنەی جۆستار لە سنە دەکرێتەوە

پیشانگای وێنەی جۆستار بە بەشداریی گرووپی قوتابیانی هونەری سینەمای گەنجانی شاری سنە و بە هاوکاریی حەوزەی هونەری کوردستان لە گەلەری سوورەی سینەما بەهمەنی ئەو شارە دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم پیشانگایە لە ژێر ناوی "جۆستار" لە بەرهەمی وێنەیی ٢٠ وێنەگری قوتابی سینەمای گەنجانی لقی سنە پێکهاتووە کە بڕیارە ئێوارە (کاتژمێر ١٨:٠٠)ی ئەوڕۆ چوارشەممە لە گەلەری سوورەی سینەمای بەهمەنی شاری سنە بکرێتەوە.

وێنەگرانی بەشداربووی ئەو پیشانگایە بریتین لە: مەهسا ئەحمەدی، فەرداد باپیری، فەردین پۆیر دێهقان، هێرۆ تبت، نەشات جەهانی نەمایی، سۆما ڕەحمان زادە، پوویا ڕەمەزانی، ئارووین ساعد، ندا سەڵەواتی، شەقایق عەبادی، محەمەد عەبدی، فەرهاد فەرهەنگیان، پگاه کەریم پوور، شەونم محەمەدی، ئەلینا مەلایی، میلاد مەولوودی، سەهەند مینایی، مستەفا نیک نەفەس، ڕۆژینا واسمی و فەرزا هەمیلی.

News ID 28213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha