٤٠٠ ملیار تمەن بۆ گەشەی ڕێگاوبانی کوردستان تەرخان کراوە

جێگری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران وتی: پەرەپێدانی ژێرخانەکانی ڕێگا لە پارێزگای کوردستان لە سەرچاوە جیاوازەکانی بودجەی ٩٨، نزیک بە ٤٠٠ ملیار تمەن بودجەی وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەیروڵڵا خادمی ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی بەسەر کردنەوەی  گەڵاڵەی چوار هێڵی کردنەوەی کەلی سەڵواتاوا لە سەر ڕێگای سنە-هەمەدان، وتی: لە ساڵی ٩٧ پەرەپێدانی ژێرخانەکانی ڕێگاکانی کوردستان نزیک بە یەک هەزار و ٣٠٠ ملیار ڕیاڵی بودجەی هەبوو کە ئەمساڵ بە پێی پێوشوێنگیری بەرپرسانی پارێزگا، ئەو ڕێژەیە بە نزیک بە سێ ئەوەندەیی گەشەوە گەیشتە چوار هەزار ملیار ڕیاڵ.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ڕێژە بودجە لە شوێنی سەرچاوە نەتەوەیی، پارێزگایی و سەرچاوەکانی تر لە گەڵاڵەکانی پارێزگا خەرج دەکرێت، زیادی کرد: زۆربەی گەڵاڵەکانی مەبەستی ئەو بودجانە بریتین لە کۆریدۆری باکوور-باشوور(گەورەڕێی کرماشان-میاندۆئاو)، جادەی مەریوان-سنە، گەڵاڵەی چوار هێڵی کردنەویە ملەی سەڵواتاوای سنە-هەمەدان و ڕێگای ئاسنی سنە-هەمەدان.

پاریزگاری کوردستانیش لە ئەو سەردانەدا وتی: گەشەی ژێرخانەکانی بواری ڕێگاوبانی پارێزگا لە گرینگترین داواکارییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە و بەدی هێنانی ئەو پرسە بە تایبەتی لە لایەن بەرپرسانی پارێزگاوە شوێنگیری دەکرێت.

News Code 28186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =