"بەرزی نساران" لە بیجار ڕوونوێنی کرا

کتێبی "بەرزی نساران" بەرهەمی محەمەد حەسەن مێعمار شاعیری ناسراوەی بیجاڕی کە بە شێوەزاری گەرووسی بەرهەم هاتووە، هە لەو ناوچەیە و بە بەشداریی تاقمێکی زۆری لە لایەنگرانی فەرهەنگ و وێژەی گەرووسی ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەسەن مێعمار لە ڕیوڕەسمی ڕوونوێنی لە کتێبی "بەرزی نساران" کە لە هۆڵی سینەما ئازادی شاری بیجار بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ئەم کتێبە بەرهەمی چەندین و چەند ساڵ کەڵکەڵەکانی منە بۆ پاراستنی دابونەریتی کۆنی بیجار و توێژینەوەی لەوبارەیە کە لە قەوارەی ئەم کتێبەدا هۆنراوەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەرخاندانی بەشێک لە کتێبی "بەرزی نساران" بۆ ناساندنی کەسایەتیگەلی ناسراوەی گەرووسی، وتی: فەتحعەلی (فەتالی شوان)، میرزا عەلی شا، حاجی فەرزالی، بەگم خانم، حاجی سەید شوهاو، میرزا عیسا، میرزا مەهبالی، موحتەرەم خانمی شێرەژنی بیجاری تاقمێک لەو ناوانەن کە بۆ ناسیاویی بەرەکانی نوێ لەم کتێبەدا ئاماژەیان پێ دراوە.

مێعمار وێرای باس کردنی نەریتەکانی کۆنی گەرووس و شەوچەرەکانی و شەوانی زستانی قەڵای هەڵوایی و ...، ڕاشیگەیاند: یەکێک لە دەوڵەمەندترین فەرهەنگەکانی ئەم وڵاتە لایەلایەکانی دایکەکانیەتی کە لە بەشی لایەلایەدا ئاماژەیان پێ دراوە.

نووسەری "بەرزی نساران" وێرای دەستخۆشی لە مامۆستایان و هاندەران و یارمەتیدەرانی بۆ ئامادە کردنی ئەم بەرهەمە، هیوای خواست کە کارەکەی ئەو ببێتە هەوێنێک بۆ بەرهەم هاتنی ئاسەواری زیاتر لە شێوەزاری گەرووسی.

بەرزی نساران (کتێب و سی دی) لە لایەن بڵاوکەرەوەی سوورەی مێهر لە تیراژی ١٢٥٠ بەرگ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

News Code 28170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =