هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیلی/ کوژراو وبریندار هەیە

ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان دژی زایۆنییەکان، بووە هۆی خۆشحاڵی لوبنانییەکان و لەو بەری سنوورەوە بووەتە هۆی تۆقانی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر ۴ و ۱۵ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە بە کاتی ناوچەیی لوبنان، گرووپی شەهیدان حەسەن زەبیب و یاسر زاهر ئۆتۆمبێلێکی سەربزیان لە ڕێگای بنکەی ئافیفیم کردە ئامانج کە سەرجەم هێزەکانی ناو ئۆتۆمبێلە کوژران و بریندار بوون.

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە باڵەفڕەکانی ئەم ڕژێمە، بریندار بووانی زایۆنی گواستووەتە بۆ نەخۆشخانەی زەیف لە سەنفەد.

 هەندێ سەرچاوە بە ئەلمەناریان راگەیاندووە کە لەو ئۆپراسیۆنەدا لانی کەم چوار سەربازی زایۆنی بریندار بوونە و دەوترێت فەرماندەی یەکەی باکووری سوپای ئیسرائیلیش لەم هێرشەدا کوژراوە.

 کەناڵی مەیادین لە هەڵاتنی  سەربازانی زایۆنی لە ناوەندە سەربازییەکان پاش ئەم ئۆپراسیۆنەی بەرخۆدانی ئیسلامی هەواڵی داوە و ڕایگەیاندووە کە لوبنانییەکان لەم دیو سنوورەوە خەرکین سەیری هەڵاتنی ئیسرائیلییەکان دەکەن.

سوپای ڕژیمی زایۆنی دوای هێرشی حزبوڵا بۆ سەر بنکەی ئیسرائیلی داگیر کەر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لەم هێرشە مووشەکیەدا، بنکەیەکی سەربازی و چەند ئۆتۆمبێلی سەربازی کراوەتە ئامانج.

News Code 28158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =