AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٠ ٠٨:٢٤

زەریف:

بەڕێز پەمپێئۆ! ئێمە نەوتەکەمان بە هەموو کڕیارێک دەفرۆشین

بەڕێز پەمپێئۆ! ئێمە نەوتەکەمان بە هەموو کڕیارێک دەفرۆشین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جەختی کرد: باس مەکەن! ئێمە بە هەمووان و هەر کڕیارێک نەوت دەفرۆشین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  جەختی کرد: ئەمریکا ئامێرە بەرگرییەکانمانی لێ گرتەوە: ئێمە مووشەکمان چێ کرد و ئەمریکاش ئێستا ناڕازییە.

ناوبراو لە درێژەدا هێناویە: ئەمریکا، سووتەمەنی ناڤۆکیی لە ئێمە گرتەوە: ئێمە بەرهەممان هێنا و ئەمریکا ئێستا ناڕازییە. ئێستا ئەمریکا خەریکی دزی دەریایی و هەڕەشەیە تا بەر بە فرۆشی نەوتی ئێران بە کڕیارە پێشووەکانی بگرێت. قسەی زیادە مەکەن بەڕێز پەمپێئۆ! ئێمە بە هەمووان و هەر کڕیارێک نەوت دەفرۆشین.

News ID 28138

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha